سەردێڕ:

ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆریای باشوور و عێراق ساڵانە دەگاتە نۆ ملیار دۆلار

PM:04:01:12/03/2024

664 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی کۆریای باشوور لە عێراق رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و کۆریای باشوور ساڵانە دەگاتە نۆ ملیار دۆلار. بەجۆرێک، عێراق بە بەهای یەک ملیار ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی هاوردە دەکات و کۆریای باشووریش بە بەهای هەشت ملیار دۆلار نەوت لە عێراق دەکڕێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی کۆریای باشوور لە عێراق رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆریای باشوور و عێراق سالانە دەگاتە نۆ ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوەش کراوە، عێراق بە بەهای یەک ملیار دۆلار ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە کۆریای باشوورەوە هاودرە کردووە.

ئەوەشی خستە روو، کۆریای باشوور بە بەهای نزیکەی هەشت ملیار دۆلار نەوتی لە عێراق کڕیوە، بەمەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە دەگاتە نۆ ملیار دۆلار.

لەلایەکی دیکەوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و چین بەردەوام لە زیاد بووندایە و تەنها لە ساڵی رابردوودا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتووەتە ٥٣ ملیار و ٣٧٠ ملیۆن دۆلار بووە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، رێژەکە ٪٤٨ زیادی کردووە.













گەلەری