سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

PM:02:45:12/03/2024

12776 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ١٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی زێڕ دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٨٣ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٨٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی دوو هەزار دینار نزم بووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٩٨ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٢ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٤ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٢٩ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٢ هەزار دینار













گەلەری