سەردێڕ:

لە دووەم رۆژی رەمەزاندا؛ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:59:12/03/2024

21216 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لەلایەن شارەزایانی دراوەوە پێشبینی دەکرا لە هەفتەی دووەمی مانگی ئازاردا دۆلار نزمبێتەوە بەڵام جارێکی دیکە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژی رابردوو ٢٥٠ دینار بەرزبوونەوە لە نرخی دۆلاردا تۆمارکراوە و لە ئێستاشدا بۆ جۆری پێنج هەزار دیناری ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بۆ جۆری ٢٥ هەزار دیناری و ٥٠ هەزار دیناری لە سەرجەم بازارەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو ٢٥٠ دینار بەرزبوونەوەی خۆیەوە بینیوە.

لەلایەکی تریشەوە شارەزایەکی مامەڵەداراییەکان لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری فەرمی بانکی ناوەندی بەرزبوونەوەیەک روودەدات بەڵام ئاسایی دەبێت، بەهۆی کرانەوەی مامەڵە داراییەکانەوە لە هەفتەکانی ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا نرخی دۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت. وتیشی، " رێژەی سوودی بانکیی دیناری عێراقی لە بانکەکاندا بەرز دەکرێتەوە".

دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٦٨ دۆلاریان فرۆشتووە بە نرخی فەرمی و رێژەی حەواڵەی دەرەکی بە رێژەی ٩١٪ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری