سەردێڕ:

بەغدا دەستی کرد بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات

PM:07:15:11/03/2024

63832 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستی کردووە بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزایران و وەزیری دارایی عێراق ، بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیان کردووە بە دابینکردنی پارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستیان کردووە بە پارەدارکردنی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەو فەرمانبەرانەی بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمدا کاردەکەن.

باسی لەوەش کردووە، دادگای فیدراڵییان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی تەنها ئەم مانگە بەم شێوەیە پارە بۆ مووچەی هەرێم دەنێرن و ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی سێ بەندە بە جیگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، " بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی دادگای فیدراڵیدا لە پەیوەندیدان".


 













گەلەری