سەردێڕ:

زێڕ نرخێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

PM:01:17:11/03/2024

1792 جار خوێندراوەتەوە

زێر نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و ١٨١ دۆلار و لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نزیکەی دوو هەزار دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٠ دۆلار و ١٣ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٧٠ هەزار و ١٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی دوو هەزار دینار بەرز بووەتەوە بەراورد بە دوێنێ.

هاوکات لەو بارەیەوە، دلێر تاهیر لێپرسراوی زێڕەنگرەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێرەوە بە رێژەیەکی بەرچاو جموجۆڵەکانی بازاڕ کەم بووەتەوە.


لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەم جۆریە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٦٤ هەزار دینار 

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٠٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٨٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٣١ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ به ٤٦٤ هەزار دینار













گەلەری