سەردێڕ:

١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:47:11/03/2024

1716 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە ئێستاشدا ١٠٠ دینار چووەتە سەر نرخەکەی و بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار.

بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار، رێژەی سوودی بانکیی دیناری عێراقی لە بانکەکاندا بەرز دەکرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی دینار لە بانکەکان و بازاڕەکاندا. دەشڵێت، "بە رێژەیەکی بەرچاو هاوڵاتیان سوودمەند بوون لە گۆڕانکاری مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لە هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ٩٥٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری