سەردێڕ:

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا: هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە کەمی کردووە

PM:01:07:10/03/2024

688 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێڕاق بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو بە رێژەی ٦٤ هەزار بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە؛ تێیدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە ٨ وڵاتەوە بە تێکڕا پینج ملیۆن و ٧٨٣ هەزار بەرمیل نەوت هاوردەی ئەمریکا کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لە هەفتەی رابردوودا دووبارە گەڕایەوە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوودا پلەی یەکەمی هەبوو.

باسی لەوەش کرد، بە تێکڕا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ١٧٦ هەزار بەرمیل نەوت هاوردە کراوە و بەراورد بە دوو هەفتەی رابردووتر ئاستی هاوردەکردنی رۆژانە بە رێژەی ٦٤ هەزار بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لەبارەی هاوردەکردنی دوو هەفتەی رابردوودا کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، عێراق بە جیاوازی زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت پلەی یەکەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی هەیە و لە وڵاتانی عەرەبیدا لە پێش سعودیەوەیە، کە بە تێکڕا زیاتر لە ٢٤٠ هەزار بەرمیلی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا بە تێکڕا هەشت ملیۆن و ٧١٨ هەزار بەرمیل بووە، تێکڕای هەناردەکردنی رۆژانەش ١٤٧ هەزار و ٧٦٢ بەرمیل بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ساڵانە زیاترە لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل و بەوەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی دووەمی وەرگرتووە.













گەلەری