سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:10:34:10/03/2024

2096 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم جارێکی دیکە دۆلار بە دوو نرخی جیاواز لە نێوان ١٤٩ -١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار جیاوازیەکی نوێی تۆمار کرد و دووبارە لە نێوان دوو نرخی جیاوازدا مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ جۆری پێنج هەزار دیناری بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بەهۆی هەبوونی عمولەوە لەسەر نرخی ٢٥ هەزار دیناری و ٥٠ هەزار دیناری نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە بازاڕەکانی هەرێم، پێشبینیش دەکرێت دوای راگەیاندنی خستنەرووی دۆلاری فەرمی نرخی دۆلار زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

لەلایەکی تریشەوە، بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار، رێژەی سوودی بانکیی دیناری عێراقی لە بانکەکاندا بەرز دەکرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی دینار لە بانکەکان و بازاڕەکاندا. دەشڵێت، "بە رێژەیەکی بەرچاو هاوڵاتیان سوودمەند بوون لە گۆڕانکاری مامەڵە داراییەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار".

ئەوەش لە کاتیکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لە هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ٩٥٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری