سەردێڕ:

پاش بەرزبوونەوە مێژووییەکەی؛ نرخی زێڕ لە جیهاندا دابەزی

AM:10:10:09/03/2024

16468 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی، لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەڵام، لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی زێڕ بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٠ دۆلار و پێنج سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٧٠ هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و گەیشتە ئاستێکی مێژوویی، هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ١٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، هەر مسقاڵێک زێڕ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٣٠ هەزار دینارە.













گەلەری