شارەزایانی بازاڕی وزە پێیان وابوو لە ئەنجامی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور نرخی نەوت بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرێژەی ١.٦٪ دابەزیوە. دەشڵێن، " وڵاتانی جیهان دووچاری کەمی دەستراگەیشتن بە نەوت نەبوونەتەوە".
ئەمڕۆ شەممە، بە پێی راپۆرتە جیهانییەکان و پێنوێنی جیهانی نەوت بە هەمان شێوەی نەوتی برێنت نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەلایەکی تریشەوە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت
بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن وڵاتانی بەژداربووی ئۆپیک پڵەس بەتایبەت عێراق و سعودیە
لە وڵاتانی عەرەبیدا نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڵکوو تا ئاستێکی بەرچاو بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەمەبەستی
سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بڕیاری کەمکردنەوەی
بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان تا رۆژی ١ـی حوزەیران درێژکرایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ماوەی نزیکەی شەش مانگە بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە دەریای
سور گرژیی لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیدا و گروپە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەن
سەری هەڵداوە و ئەو گروپە لەیاسا دەرچووانە هێرشدەکەنە سەر کەشتییەکانی گواستنەوەی
نەوت لە دەریای سور و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ سەروو ٨٠ دۆلار.