سەردێڕ:

لە هەفتەی رابردوودا؛ بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە

PM:03:50:08/03/2024

728 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ٩٥٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.


هەفتەی رابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق ملیارێک و ٥٤ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٨٤١ دۆلاری فرۆشتووە، ٩٥٣ ملیۆن و ٩٣٩ هەزار و ٨٤١ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٠٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.

فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەفتەی رابردوودا بەم جۆرە بووە:

رۆژی یەکشەممە، ٣ـی ئازار، کۆی فرۆش ٢١٦ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلار بووە، لەو بڕەش، ١٧٧ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن ٢٢٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی دووشەممە، ٤ـی ئازار، کۆی فرۆش ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلار بووە، لەو بڕەش، ١٩٣ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی سێشەممە، ٥ـی ئازار، کۆی فرۆش ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار بووە، لەو بڕەش، ١٨٤ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی چوارشەممە، ٦ـی ئازار، کۆی فرۆش ٢١٠ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە، لەو بڕەش، ٢٠١ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و نۆ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

رۆژی پێنجشەممە، ٧ـی ئازار، کۆی فرۆش ٢٠٥ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلار بووە، لەو بڕەش، ١٩٥ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و نۆ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری