سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:06:19:07/03/2024

14052 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٦٠ دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە رۆژی رابردوو یەک تا دوو هەزار لە نرخی هەر مسقاڵێک بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، لە ئێستادا نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٤٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٤٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە رۆژی رابردووشدا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ئاستێکی مێژووی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک زێڕ یەک بۆ دوو هەزار دیناری چووەتە سەر

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٥ هەزار دینارە.













گەلەری