سەردێڕ:

زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی دوو

PM:01:44:07/03/2024

9020 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. دەشڵێت، "لەگەڵ تەواوبوونی وردبینیەکە، ئەگەر کێشەی تیا نەبێت، راستەوخۆ پارە بۆ هەرێم دەنێرین".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، راستەوخۆ پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پارەی کاش لە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێم هەیە و لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری ناردنی پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، راستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

ئەوەشی خستە روو، دواکەوتنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی کەمتەرخەمی هەرێم و بەتایبەت سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بووە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و قوباد تاڵەبانی جێگری، ئامادە نین داتای وردی تەواوی مووچەخۆران بدرێتە عێراق تا هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دروست بکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە مووچەی مانگی سێ.

مەرجی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگرەکەی ئەوەیە، یان دەبێت پڕۆژەی هەژماری من بە رێژەی ٪٥٠ بەشدار بێت لە پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچە، یاخود ناهێڵن بانکی رەشید و رافیدەین کارتی بانکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بکەن.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا













گەلەری