سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە نزمبوونەوە

AM:10:30:07/03/2024

38000 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشی کاش کرد نرخی دۆلار نزمبووەوە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخەکەی زیاتر نزمبووەتەوە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا، لە کاتێکدا، دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
لەم هەفتەیەدا دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ؛ نرخی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو و لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکەی سلیمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی فرۆشی کاش ئەوەش هاوکار دەبێت لەوەی نرخی دۆلار زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

ئەوەشی خستە روو، دوای ئەوەی پشووی سەری ساڵی چینی تەواوبوو مامەڵەی بازرگانی نێوان عێراق و دینار دەستیپێکردووەتەوە و دینارێکی زۆر هاتووەتە بازاڕەوە و بە تێکڕاش خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بازرگانە چینییەکانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ زیاتردەبێت و ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ دابەزینی زیاتری دۆلار.














گەلەری