سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی مێژوویی تۆمار کرد

PM:10:15:06/03/2024

10504 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ئاستێکی مێژوویی، لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٤٣ دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، لە ئێستادا نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٨دۆلار و ٨٨سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٨هەزار و ٨٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ئاستێکی مێژووی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخەکەی بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٥ هەزار دینارە.













گەلەری