سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:04:20:06/03/2024

16624 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٣٤ دۆلار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، لە ئێستادا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٨ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٨ هەزار و ٦٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٣ هەزار دینارە.













گەلەری