سەردێڕ:

لە دوو مانگی رابردوودا؛ ئوردن بازاڕێکی گەورەی بازرگانیی عێراق بووە

PM:03:22:06/03/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا کەلوپەلی بازرگانیان لە ئوردنەوە هاوردە کردووە عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ژووری بازرگانی ئوردن رایگەیاند، عێراق لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری ئوردنی شتومەک و کەلوپەلی لە ئوردنەوە هاوردە کردووە، بەوەش لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە کە زۆرترین هاوردە لە ئوردنەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پلەی دووەمدا میسر دێت بە بڕی ١٦ ملیۆن دیناری ئوردنی، دواتر ئیمارات لە پلەی سێیەمدا بە بڕی ١٥ ملیۆن دینار.

عێراق زۆربەی کاڵا و پێداویستییەکان لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردووشدا لە ماوەی گەمارۆی ئابووری بۆسەر عێراق، ئوردن بازاڕێکی گەورە بوو بۆ بازرگانە عێراقییەکان.













گەلەری