سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:25:06/03/2024

952 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو، گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور فراوانتربوون نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوەکرد و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتکێکدا لە سێ کاتژمێری رابردوودا بە ٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا تێکڕای دەستخستنی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە تێکڕاش ٠.٢٠٪ بەرزبوەتەوە.

هاوکات، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەمەبەستی سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان تا رۆژی ١ـی حوزەیران درێژکرایەوە.

سەبارەت بە کەمکردنەوەی کۆمەڵەکەش ئەوە خراوەتە روو، روسیا بە تێکڕا بڕی ٤٧١ هەزار بەرمیل کەمتر هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات و سعودیەش یەک ملیۆن بەرمیل کەمتر هەناردە دەکات.

لەلایەکی تریشەوە جەخت لەوەش کراوەتەوە، عێراق لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕ بەشێوەی خۆبەخشانە ٢٢٠ هەزار بەرمیل کەمتر هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات، کە ئەوەش هاوکار دەبێت لە سەقامگیربوونی بازاڕ بەڕێژەی ٥٪.

رۆژی ٤ـی ئازار وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.













گەلەری