سەردێڕ:

کەی لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت؟

AM:10:22:05/03/2024

22348 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پێنج وەزارەت ماون کە لیستی مووچە ئامادە بکەن و رەوانەی بەغدای بکەن، بەوهۆیەشەوە ناردنی پارەکە بۆ هەرێم دواکەوتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئامادەنەکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمەوە، تا ئێستا لیستی مووچەیان رەوانەی بەغدا نەکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندێک ناردنی لیستی مووچە دوا بکەوێت، ئەوا ناردنی پارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە دوا دەکەوێت.

پێشتریش، ئەو وەزارەتانەی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاگادار کرابوونەوە لەوەی کە پێوستە بە زووترین کات لیستی مووچە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن تاوەکو بەغدا ٦١٨ ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوویان رەوانەی بەغدا کردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

هێرش قادر – هەولێر













گەلەری