سەردێڕ:

لێدوانی وەزیری دارایی لەسەر مووچەی مانگی دوو

PM:05:11:04/03/2024

10024 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ دووشممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوویان رەوانەی بەغدا کردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەموو ئامادەسازییەکانیان بۆ لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە.

دەشڵێت،" دواکەوتنی ناردنی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەرییەوە هەبووە".

پێشتر چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچە لە وەزارەتەکاندا بەردەوامە و لە ئێستادا تەنها ١٠ وەزارەت ماون کە لیستی مووچە بە تەواوی ئامادە بکەن. دەشڵێت، " چاوەڕوان دەکرێت سبەی پارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت".














گەلەری