سەردێڕ:

دوای پێنج مانگ نرخی دۆلار هاتە خوار ١٥٠ هەزار دینار

AM:10:29:04/03/2024

18256 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی فرۆشی کاش کرد نرخی دۆلار نزمبووەوە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی دۆلار بووە لە پێنج مانگی رابردوودا.


ئەمڕۆ دووشەممە، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر نزمبوونەوەی دۆلار بۆ خانەی ١٤٩ هەزار دینار، جارێکی دیکە نرخەکەی گەیشتەوە نزمترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو و لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ جۆری پێنج هەزار دیناری ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆ جۆری ٢٥ هەزار دیناریش بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکەی سلیمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی فرۆشی کاش ئەوەش هاوکار دەبێت لەوەی نرخی دۆلار زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

ئەوەشی خستە روو، دوای ئەوەی پشووی سەری ساڵی چینی تەواوبوو مامەڵەی بازرگانی نێوان عێراق و دینار دەستیپێکردووەتەوە و دینارێکی زۆر هاتووەتە بازاڕەوە و بە تێکڕاش خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بازرگانە چینییەکانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ زیاتردەبێت و ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ دابەزینی زیاتری دۆلار.

رۆژی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری کاشی بە نرخی فەرمی و بە تێکڕاش زیاتر لە ١٧٧ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی و ناوخۆی فرۆشتووە ئەوەش دوای ئەوە هات کە بانکەکە لە هەناگاوێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی ئاستی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بە دۆلار دراوی یۆرۆ و یێنی چینی و لیرەی تورکی لەگەڵ درهەمی ئیماڕاتی و روپیەی هیندییان وەکو جێگرەوەیەک بۆ دۆلاری ئەمریکی بۆ بازرگانان دابین کردووە.













گەلەری