سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکاندا بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:13:04/03/2024

884 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بە گوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی چەند رۆژی رابردوو نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١.٧١٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی ئاستی پێشبینیکراوی یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیاتربووە لە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، لە ئێستادا بە گوێرەی پینوێنی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی تریشەوە بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەم هێنان و خستنەرووی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە و بڕیاریشە لەم مانگەدا کۆتایی بێت بە جێبەجیکردنی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس و هەریەک لە وڵاتانی روسیا و سعودیە و عێراق دەستبکەنەوە بە دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەوەش نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ خوار ٨٠ دۆلار بۆ ئەمساڵ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مانەوەی نرخی نەوت لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە کەمتردەکاتەوە و بەوەش ئاستی داهاتی نەتی لە ئاستی پێشبینیکراودا دەبێت. وتیشی، "پێشبینی دەکرێت فرۆشی مانگی رابردوو زیاتر بێت لە هەشت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار".













گەلەری