سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:15:03/03/2024

31928 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان ١٠٠ دۆلار نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٦٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.

هاوکات، لە ئەمڕۆدا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢١٦ ملیۆن دۆلاری خستە روو لەو بڕەش زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوو و زیاتر لە ١٧٧ ملیۆنیش بەشێوەی حەواڵە بووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا لەلایەن بانکەکانەوە داواکاری بۆ کڕینی زیاتر لە ملیارێک دۆلار پێشکەشکراوە و بۆ هەر رۆژێک زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە لەو رێژەیەش ١٥٪ بە شێوەی کاش بووە. کە ئەوەش بەرزترین ئاستە بەراورد بە ساڵی رابردوو.













گەلەری