سەردێڕ:

عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی هەناردەکانی نەوتی جیهانە بۆ کۆریای باشور

PM:02:46:03/03/2024

640 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی گومرگی کۆریای باشور رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا عێراق لە پلەی پینجەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانە و بە تێکڕاش زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی کۆریای باشور کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ، کارگێڕی گومرگی کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا عێراق بە تیکڕا حەوت ملیۆن و ٨٨٤ هەزار بەرمیلی هەناردەی کۆریای باشور کردووە .

ئاماژە بەوەش کراوە، لە مانگی کانوونی دووەی ئەمساڵدا ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ کۆریا بە رێژەی ٧.٩٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ کە بە تێکڕا حەوت ملیۆن و ٢٧٦ هەزار بەرمیل هەناردە کراوە. دەشڵێت " ئاستی هەناردەردنی عێراق لە مانگی شوباتدا بە رێژەی ٠.٤٪ زیاتربووە لە کانوونی دووەم و بە تێکڕاش لە دوو مانگی رابردوودا بە تێکڕا ١٥ ملیۆن و ٧٣٥ هەزار هەزار بەرمیل هەناردەی کۆریای باشور کراوە".

ئاماژە بەوەش دراوە، عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە و لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبیشدایە لە دوای سعودیە و کوەیت، هاوکات سعودیە لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا بە تێکڕا ٢٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار بەرمیلی هەناردەی کۆریای باشور کردووە.

هاوکات بە گوێرەی راپۆرتەکانی کارگێڕی گومرگی کۆریای باشور ساڵانە عێراق زیاتر لە ٤٩ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی کۆریای باشور دەکات کە لەسەر ئاستی ساڵانەش عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە و بەشدارە لە پڕکردنەوەی رێژەی ١٠٪ـی پێویستی نەوتی کۆریایی باشور.













گەلەری