سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کرد

PM:01:17:03/03/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان، بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەیان راسپاردووە بە دابینکردنی پارە و دابەشکردنی بەسەر خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکارەکانی بەرزکردنەوەی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی رافیدەین و رەشید لەڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خۆیانەوە تەواو دەکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی دوویان پێنەدراوە و دەسەڵاتی هەرێمیش سەرباری هەبوونی داهاتی ناوخۆ؛ ئامادە نییە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخان بکات و چاوەڕێی بەغدایە پارەی بۆ بنێرێت.













گەلەری