سەردێڕ:

١٠٠ دۆلار لەخوار ١٥١ هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:09:56:03/03/2024

9028 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار دابەزی بۆ ١٥٠ هەزار دینار ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لە لایەکی تریشەوە بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا لەلایەن بانکەکانەوە داواکاری بۆ کڕینی زیاتر لە ملیارێک دۆلار پێشکەشکراوە و بۆ هەر رۆژێک زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە لەو رێژەیەش ١٥٪ بە شێوەی کاش بووە. کە ئەوەش بەرزترین ئاستە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
هـ.شـ













گەلەری