سەردێڕ:

ئەپیکۆر: نرخی ئەو نەوتەی بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت کەمترە لە نرخە جیهانییەکەی

PM:04:54:02/03/2024

2280 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا نرخی ئەو نەوتەی بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت کەمترە لە نرخی ئەو نەوتەی بە بازاڕە جیهانییەکان دەفرۆشرێت.


ئەمڕۆ شەممە، ، مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکۆر، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە زووترین کاتدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکۆر هیچ لێدوانێک یان رێککەوتنێکی فەرمی و نافەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراق و هەرێم بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ی ئازاری ساڵی رابردوو بە بڕیاری ژووری ناوبژیوانی دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا.













گەلەری