سەردێڕ:

نرخی یەک مسقاڵ زێر لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠ هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:03:32:02/03/2024

11984 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیا و جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ٨٢ دۆلار، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش بۆ هەر مسقاڵێک ١٠ تا ١٢ هەزار دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێر و بازاڕی زێرنگرانی هەرێم زێڕ بە رێژەی ١.٨٧٪ بۆ هەر گرامێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٦ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٦ هەزار و ٩٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێردا نرخی زێر بۆ هەر کیلۆگرامێک هەزار و ٢٣٠ دۆلار بەرزبووەوە، لەماوەی سەدەی رابردوودا بە گەورەترین بازدان دادەندرێت لە نرخی زێڕدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ پەیوەندیەکی راستەوانەی هەیە لەگەڵ نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی هەر دۆلارێک کاریگەری دەکاتە سەر زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە.













گەلەری