سەردێڕ:

لە بازاڕەکانی جیهان پشووە؛ نرخی نەوت بە زیاتر لە ٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:14:02/03/2024

736 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە چوار رۆژە نرخی نەوت بە لە ٨٣ دۆلاردا جێگیری ماوەتەوە و ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەتایبەت عێراق ، هاوکات سەرەڕای ئەوەی لە بازاڕەکانی جیهاندا پشووە نەوت لە بەرزبوونەوەدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١.٧١٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە دیووە و ئەوەش دوای ئەوەهات ئاستی پێشبینیکراوی یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیاتربووە لە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا.

هاوکات بە گوێرەی پینوێنی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٩٧ سنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی تریشەوە بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەم هێنان و خستنەرووی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە و بڕیاریشە لەم مانگەدا کۆتایی بێت بە جێبەجیکردنی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس و هەریەک لە وڵاتانی روسیا و سعودیە و عێراق دەستبکەنەوە بە دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەوەش نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ خوار ٨٠ دۆلار بۆ ئەمساڵ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مانەوەی نرخی نەوت لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە کەمتردەکاتەوە و بەوەش ئاستی داهاتی نەتی لە ئاستی پێشبینیکراودا دەبێت. وتیشی، "پێشبینی دەکرێت فرۆشی مانگی رابردوو زیاتر بێت لە هەشت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار".













گەلەری