سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

AM:08:26:01/03/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا راپۆرتی هەفتانەی خۆی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی راپۆرتەکە ئاستی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا زیاترە لە رێژەی پێشبینیکراو، ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە پێنوینی جیهان و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی لە دابەزیندایە


دوای ئەوەی چوارشەممەی رابردوو، کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئاستی یەدەگی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و ١٩٩ هەزار بەرمیل، نەوتی خاوی رۆژئاوایی تێکساسیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ئێستاشدا بە ٧٨ دۆلار و ٤٧سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مانەوەی نرخی نەوت لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە ئەگەرەکانی فراوانبوونی بودجەی ئەمساڵی عێراق بەهێزتردەکات. وتیشی، "پێشبینی دەکرێت فرۆشی مانگی رابردوو زیاتر بێت لە هەشت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار".

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی ساڵانە پارێزراوە تا کۆتایی مانگی ئازار بەشێک لە وڵاتەکان و لە ناویشیاندا عێراق بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری