سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبووەوە

AM:10:44:29/02/2024

10272 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە هیچ شتێک دەربارەی کەمکردنەوەی رێژەی سوو گفتوگۆی لەبارەوە نەکرا، جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، هەر مسقاڵێک نزیکەی سێ هەزار دینار بەرز بووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی ئاسیا زێڕ بە رێژەی ٠.٠٧٪ بۆ هەر گرامێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک گرام زێڕ بە ٦٥ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٥ هەزار و ٥٠٩ دۆلارە.

هاوکات، دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی بۆ نزمترین ئاست، لە ماوەی ٨٢ کاتژمێری رابردوودا دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و بۆ هەر مسقاڵێک بە تێکڕا لە نێوان ٣ تا ٨ هەزار دینار گۆڕانکاری هەبووە.

بە گوێرەی بازاڕی زێڕنگران لە ئێستادا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ هەر مسقاڵیک سێ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٣ هەزار دینارە.













گەلەری