سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: بەرهەمی نانەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

PM:06:17:28/02/2024

1060 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە نانەوتییەکاندا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و رێژەی هەڵئاوسانیش لە وڵاتەکەدا کەم بووەتەوە. دەشڵێت،" کەرتی تایبەت هاوکار بووە لە بەرەوپێشچوونی ئابووری لە عێراق".


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، شاندێکی عێراقی بە یاوەری تەیف سامی وەزیری دارایی لەگەڵ پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئوردن تاوتوێی چەند بابەتێکی پەیوەندیداریان کردووە سەبارەت بە داهاتی عێراق و میکانیزمەکانی پێشکەوتنی لایەنی ئابووری وڵاتەکە.

هاوکات پسپۆڕانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی بەرهەمە نانەوتییەکاندا، گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا بە گشتی ئابووری عێراق لە گەشەسەندندایە.

ئەوەشیان خستووەتە روو، لە ئێستادا لە عێراق رێژەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. دەشڵێن،" بەهۆی کەرتی تایبەتەوە لە عێراق ئابووری وڵاتەکە بەرەو هەمەجۆری سەرچاوەکانی پەیداکردنی داهات دەچێت".













گەلەری