سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

AM:09:06:28/02/2024

784 جار خوێندراوەتەوە

دوای کرانەوەی بۆرسەی جیهانی و دەستپیکردنەوەی هاوردەکردنی ئەمریکا بەرێژەیەکی کەم نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرێژەی ٠.٤٧٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.


ئەمرۆ چوارشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەهۆی فراوانبوونی ئاستی یەدەگی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا بە ٧٨ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر بە ریژەی ٠.٤١٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

هاوکات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی ئاستی پێویستی ئەمریکا و چین بە گازۆلین بە ریژەی ٠.٢٦٪ بەرزبوونەوەی هەبووە و هەر گاڵۆنێک بە دوو دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت وئەوەس بەرزترین نرخە لە ماوەی ەفتەی رابردوودا.

لەلایەکی تریشەوە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامە سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاند، ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بۆ خوار ٧٥ دۆلار بۆ عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت. وتیشی، "عێراق بە رێژەی ٩٥٪ پشت بە داهاتی نەوتی دەبەستێت بۆیە لە نزمبوونەوە یاخود بەرزبوونەوەیدا بە رێژەی ٩٥٪ کاریگەری دەکاتەوە سەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٤".

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی ساڵانە پارێزراوە و بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بۆ ئەو مەبەستەش عێراق بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.














گەلەری