سەردێڕ:

چین دانیشتوانەکەی زیاتر لە ملیارێکە و مانگانە بەبێ دواکەوتن مووچەی فەرمانبەرەکانی دەدات

PM:11:25:27/02/2024

1316 جار خوێندراوەتەوە

لە چین ژمارەی دانیشتوان زیاتر لە ملیارێکە، کەمترین مووچەی فەرمانبەرێک مانگانە زیاتر لە هەزار دۆلارە و هەر ١٥ مانگ جارێکیش ٪٩ـی پارەی زیادە دەچێتە سەر مووچەکانیان. بەڵام حکومەتی هەرێم ماوەى ١٠ ساڵە هەر مانگەى بە بیانوویەک مووچەى فەرمانبەران نادات یان نیوەى دەبڕێت.


چین، ژمارەى دانیشوانەکەى نزیکەى ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن هاوڵاتییە، بە ئاسانى مووچە لە کاتی خۆیداو بە میکانیزم و سیستەمی پارەدانی پێشکەوتوو دابین دەکات، فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەردەرگرن بەبێ دواکەوتن.

هاوکات، بە پێی راپۆرتێکی ساڵانەی وێبسایتی تایم دۆکتەر، نزمترین مووچە کە فەرمانبەرێک لە چین وەری دەگرێت زیاترە لە هەزار دۆلار و بەرزترین مووچەش کە فەرمانبەرێک لەو وڵاتە وەریبگرێت زیاترە لە ١٨ هەزار دۆلار، تێکڕاى مووچەی فەرمانبەرانیش لە کەرتى حکومەتدا زیاترە لە چوار هەزار دۆلار.

راپۆرتەکە باسی لەوەش کردوە، فەرمانبەرانی چین هەر ١٥ مانگ جارێک لە ٩٪ پارەی زیادە دەچێتە سەر مووچەکانیان جگە لەوەی هەموو نیوەى ساڵ و سەرى ساڵێکى نوێ حکومەتى چین بڕێک پارە وەک پاداشت دەدات بە فەرمانبەرانى حکومەت و بە سیستمێکى پێشکەوتووە دابەش دەکرێت، فەرمانبەران لە رێگەى ئەپێکى ناو مۆبایلەکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە پارە خراوەتەسەر حسابەکەیان، لە ناوەوە یان دەرەوەى چین بن دەتوانن مووچەکەیان وەربگرن.

لە بەرامبەردا لە هەرێم، تا ئێستا مووچەخۆران بە شێوازێکى زۆر کلاسیکى و چەند مانگ جارێک موچەیەک وەردەگرن.

هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، حکومەتێک تەمەنى سێ دەیەى تێپەڕاندووە و بانگەشەى چاکسازى و کەمکردنەوەى رۆتینات دەکات، بەڵام ئیدارەى سێ پارێزگاى بۆ نادرێت و چاوەڕوانى بەغداشە مووچەى فەرمانبەرەکانى بۆ بدات، ماوەى ١٠ ساڵیشە هەر مانگە و بە بیانوویەک موچەى فەرمانبەران نادات یان نیوەى دەبڕێت.













گەلەری