سەردێڕ:

گەنجینەی ئەمریکا: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نرخی شتومەک لە ٨٠٪ـی وڵاتانی جیهاندا دابەزێت

AM:10:02:27/02/2024

1412 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بەوپێیەی گەشەی ئابووری ٢٠٢٣ گەیشتووەتە ٣.١٪ و زیاتر بووە لەوەی پێشبینی دەکرا رێژەی هەڵاوسان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا نرخی شتومەک لە ٨٠٪ـی وڵاتانی جیاهاندا داببەزێت".


ئەمڕۆ سێشەممە، جانێت یێلن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندی وڵاتانی جی٢٠ رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە جیهاندا دابەزیوە بەهۆی ئەوەی گەشەی ئابووری گەیشتووەتە ئاستێک کە زیاترە لەوەی پێشبینی دەکرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ نرخی شتومەک لە ٨٠٪ـی وڵاتانی جیهاندا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە رەچاوکردنی ئەو مەترسی و ئاستەنگیانەی کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان بە گشتی و ئابووری هەر وڵاتێکیش بە جیا هەیە.

ئەوەشی خستە روو، رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بازاڕی کار لە ئاستێکی بەرزدایە.













گەلەری