سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە

AM:08:23:27/02/2024

700 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەبەرهێنەرانی وزە لە جیهان پێشبینیەکانیان بۆ دەستخستنی نەوت کەمی کرد لە سەرجەم بازاڕەکانی جیهاندا نەوت بە رێژەی ٢.٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٧ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی تریشەوە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامە عەرەبییەکانی راگەیاند، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بۆ خوار ٧٨ دۆلار بۆ عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت. وتیشی، "عێراق بە رێژەی ٩٥٪ پشت بە داهاتی نەوتی دەبەستێت بۆیە لە نزمبوونەوە یاخود بەرزبوونەوەیدا بە رێژەی ٩٥٪ کاریگەری دەکاتەوە سەر بودجە".

لەبەرامبەریشدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

هاوکات رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەو مەبەستەش چەند وڵاتێکی جیاواز لە نێویشیاندا عێراق بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.













گەلەری