دوای ئەوەی دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، دواتر دابەزی بۆ ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار. لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە
شارەزایانی دراو لە بازاڕەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە
دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن و یۆرۆ نرخی دۆلار
زیاتر دابەزێت و بگاتە خوار ١٥١ هەزار دینار.
هاوکات بانکی
ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی
مانگی ئازار بخایەنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێیدا زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن
دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە ١٧٦ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ١٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٣ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.