سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

AM:08:21:26/02/2024

724 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەبەرهێنەرانی وزە لە جیهان پێشبینیەکانیان بۆ دەستخستنی نەوت کەمی کرد لە سەرجەم بازاڕەکانی جیهاندا نەوت بە رێژەی ٢.٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی پرێنت بە ٨١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، نەوتی خاوی تێکساس دوای ئەوەی گەیشتە نزمترین ئاستی پێنج رۆژی رابردوو لە ئێستادا هەر بەرمیلێک بە ٧٦ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٣٧ سەنت دابەزیوە.

لەلایەکی تریشەوە، عەلی مەشکور ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامە عەرەبییەکانی راگەیاند، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بۆ خوار ٧٨ دۆلار بۆ عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت. وتیشی، "عێراق بە رێژەی ٩٥٪ پشت بە داهاتی نەوتی دەبەستێت بۆیە لە نزمبوونەوە یاخود بەرزبوونەوەیدا بە رێژەی ٩٥٪ کاریگەری دەکاتەوە سەر بودجە".

لەبەرامبەریشدا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

هاوکات رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەو مەبەستەش چەند وڵاتێکی جیاواز لە نێویشیاندا عێراق بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.













گەلەری