سەردێڕ:

نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥١ هەزار دابەزی

PM:02:20:25/02/2024

11756 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار و ٢٠٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەتایبەت سلێمانی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بۆ جۆری ٢٥ هەزاری بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆ جۆری پێنج هەزاریش بە ١٥٠ هەزار دینار و ٦٥٠ مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت و بگاتە خوار ١٥١ هەزار دینار.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێیدا زیاتر لە ٢١١ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە تێیدا رێژەی کاش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری