سەردێڕ:

بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

PM:01:00:25/02/2024

1160 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێیدا زیاتر لە ٢١١ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازارەوە، کە تێیدا رێژەی کاش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە و تێیدا ٢١١ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٦٣٣ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش، ٣٩ ملیۆن و ٩٩٠ هەزاری بە شێوەی کاش بووە و ١٧١ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٦٣٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ٤٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.

بانکی ناوەندی لە رێگەی رێکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

لەلایەکی دیکەشەوە شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت و بە دیاری کراویش لە رۆژی ٢٥ـی شوبات روو لە دابەزینی زیاتر بکات.













گەلەری