سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی؛ نزیک دەبێتەوە لە ١٥٠ هەزار

PM:12:23:24/02/2024

13568 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو رۆژە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە ئێستادا لە بازاڕە هاوتەریبەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە هاوتەریبی بازاڕی دراوەکانی هەرێمن ١٠٠ دۆلار بۆ جۆری ٢٥ هەزار بە ١٥١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆ جۆری پێنج هەزاریش بە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین بە یێن ویۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت و بە دیاری کراویش لە رۆژی ٢٥ـی شوبات روو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بانکی ناوەندی لە ریگەی ریکارێکی نوێوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دراوی عێراق بۆ بانکەکان بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەکاتەوە و ئەوەش پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئازار بخایەنێت.

دەشڵێن، "دۆلار نزیکە لە سەقامگیربوون و نزیکبوونەوەی لە ١٤٩ هەزار و ئەوەی کە ماوەتەوە پەیوەستە بە خواستی هاوڵاتیانەوە ."

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی دوو مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، "بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە نەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا داواکاری بۆ کڕینەوەی زیاتر لە ملیاریک دۆلار پێشکەشکراوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ئەوەش بە بەرزترین ریژەی فرۆشی کاشی هەفتانە دادەندرێت لەم مانگەدا کە بەتێکرا ٣٠٪ زیاترە.













گەلەری