سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم رووی لە نزمی کرد

AM:11:38:23/02/2024

14900 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی چەند رۆژی رابردوو، جارێکی دیکە نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە داکشان کرد لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە زێر بە دوو هەزار و ٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش هەر مسقاڵێک دوو هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.


ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی داتاکانی بازاڕی کار و پێشبینیەکانی ئەمریکا هاوتابوون بووە هۆی بەرزبوونەوەی دۆلار و نزمبوونەوەی زێڕ و لە ئێستاشدا یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٥ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی نرخی زێر بە رێژەی ٠.١٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە بەڵام لە هەر کیلۆگرامێکدا ٨٠ دۆلار دابەزیوە و بەوەش لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆگرام بە ٦٥ هەزار و ٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندیەکی راستەوانە لە نێوانیاندا هەیە بەوەش لەگەڵ بەرزبوونەوە دۆلاردا زێر زیاتر بەرزدەبێتەوە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨١ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤١ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦١ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠١ هەزار دینار.













گەلەری