سەردێڕ:

١٠٠ دۆلار لەخوار ١٥٢ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:11:12:22/02/2024

1068 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی ١٠٠ دۆلار ١٥٢ هەزار دیناری تێپەڕاند ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا بە تێکڕا جیاوازی ١٥٠ دینار لە نێوان بازاڕی دراوەکانی سلێمانی و هەولێردا دروستبووە بە گشتیش لە نێوان ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار تا ١٥١ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات شارەزایەکی دراو و پێشبینی دراوەکان لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دۆلار تا ئاستێکی بەرچاو سەقامگیرە و لە خانەی مەترسیدا نەماوە، ئەوەش لە سوودی هاوڵاتیاندایە، بەڵام دەکرێت ئەو رێژەیەی تر بۆ دابەزینی دۆلار خواستی هاوڵاتییان دیاری بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی چوار مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، "دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق نەوەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

نرخی دراوەکانی دیکە لە هەرێم بەمجۆرەیە:

١٠٠ پاوەند بە ١٩٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار و ٤٠٠ دینارە

١٠٠ لیرەی تورکی بە چوار هەزار و ٩٠٠ دینارە

ملیۆنێک تمەنی ئێرانی بە ٢٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە













گەلەری