سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی ساڵەوە رووی لە دابەزین کرد

AM:08:31:21/02/2024

1980 جار خوێندراوەتەوە

دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت بۆ نزمترین ئاستی هەشت ساڵی رابردووی نرخی نەوتی بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو، بەڵام لە ئێستادا دوای بڵاوکردنەوەی رێژەی یەدەگی هەفتانەی ئەمریکا جارێکی دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە ٨٢ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو یەک دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە تەواوی پێنوێنەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا بەرێژەی ١.٠١٪ و بەدیاریکراویش لە ئێستادا و هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٧٨ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بە هەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەبارەت بە پرسی نزمبونەوەی یەدەگی جیهان ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەمساڵدا بەرزتربێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی هەشت ساڵی رابردوو.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.













گەلەری