سەردێڕ:

لێدوانی سودانی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

PM:06:38:20/02/2024

50516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرفتی موچەی هەرێمیان چارەسەرکردووە و پشکی هەرێم رەوانە دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گرفتی موچەی هەرێمیان چارەسەرکردووە و پشکی هەرێم لە بودجە رەوانە دەکەن.

ئاماژەشی بەوە کرد، تا بودجە هەمواردەکرێتەوە مانگانە پارەی موچە بۆ هەرێم دەنێرن و گرفتی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەکەن.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیشەوە سودانی باسی لەوە کرد، هێشتا لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن نەکراوە و دەبێت جارێکی تر گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم بکرێتەوە.













گەلەری