بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاو کردەوە و بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٩٨ دۆلاریان فرۆشتووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەو بڕە ١٨١ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار و ٩٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە
و ٢٦ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و
١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان، نرخەکەی
جێگیرە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە هەرێم بەمجۆرەیە:
١٠٠ پاوەند بە ١٩١ هەزار و ٥٨٠ دینارە
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ لیرەی تورکی بە پێنج هەزار و ٢٥٠ دینارە
ملیۆنێک تمەنی ئێرانی بە ٢٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە