سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

PM:02:10:19/02/2024

1232 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە بە نرخی فەرمی بانکەکە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی کار و باری رۆژانەیدا تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار، بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٦٥٤ دۆلاریان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو بڕە ١٨٠ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٦٥٤ دۆلاری حەواڵەی دەرەوەی وڵات کراوە، بڕی ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەمەش بە بەرزترین بڕی فرۆشتنی دۆلاری کاش دادەنرێت لە ماوەی دوو مانگی رابروودا.

هاوکات بڕی خستنەرووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە کاری لە نرخی دۆلار کرد، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٢ هەزار دینار کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە ١٨ـی شوبات کە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، ٣٥٠ دینار دابەزیوە.













گەلەری