سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووە و لە هەرێم دابەزی

PM:12:33:19/02/2024

21252 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەپێچەوانەوە لە هەرێمی نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک سێ هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ هەر مسقاڵێک سێ هەزار دینار دابەزی بەڵام لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی جیهان نرخی یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٦٤ دۆلار و ٩٧ سەنتە و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٦٤ هەزار و ٩٧ دۆلارە.

نرخی زێر لە بازڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٣ هەزار دینار

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٣ هەزار دینار

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٣ هەزار دینار

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٣ هەزار دینار













گەلەری