سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین؛ بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:11:18:19/02/2024

2356 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەروارد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی رابردوودا ٣٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٢ هەزار دینار کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە ١٨ـی شوبات کە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، ٣٥٠ دینار دابەزیوە.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی چوار مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، "دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق نەوەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

هاوکات شارەزایەکی دراویش لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە بوو کە سەری هەڵدا و دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا تا ئاستێکی بەرچاو دۆلاری بەرزکردەوە، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەدا دۆلار سەقامگیر دەبێت. دەشڵێت، "لە ئێستادا دۆلار ئەو توانایەی هەیە کە دابەزێت بۆ ١٤٩ هەزار دینار لە یەک دوو هەفتەی ئایندەدا."













گەلەری