سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: وڵاتانی ئۆپیک رۆڵیان لە هاوسەنگکردنی نرخی نەوت هەیە

AM:10:17:19/02/2024

732 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی راپۆرتی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا سەبارەت بە قەبارەی فرۆشتن و بەرهەمهێنانی نەوت وڵاتانی ئۆپیک رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە هاوسەنگکردنی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.


عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو داتایانەی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رۆڵی باشیان هەیە له کەمکردنەوەی ناجێگیری نرخی نەوت و بەرزکردنەوەی متمانه بۆ بازرگانان له بازاڕی جیهانی و گەڕانەوەی هاوسەنگی و سەقامگیری.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانی وڵاتانی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان و پاراستنی سەقامگیری بازاڕ سەرکەوتوو بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی دەریای سوور و جەنگی ئۆکرانیا و روسیا و جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیلەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەردەوامی لە گۆڕانکاریدایە.













گەلەری